دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بە جیا لەگەڵ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوودان، جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورهان و فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، جەنەراڵ محەمەد حەمدان دەگلۆ کۆبوویەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستە سەر ئەوەی بلینکن بە جیا لەگەڵ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوودان، جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورهان و فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، جەنەراڵ محەمەد حەمدان دەگلۆ کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بلینکن جەختی لەسەر بەخێرایی راگەیاندنی ئاگربەست کردووەتەوە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی سوودان، بەیەک شادبوونەوەی خانەوادە سوودانییەکان و رێگەدان بە دڵنیاییدان لە بوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە خەرتوم.
ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە بخرێتە سەر سوپای سوودان، بە جۆرێک تەشەنەیان سەندووە گەیشتووەتە ئەوەی لە ١٥ی نیسانەوە هێز بەرامبەر یەکتر بەکاربهێنن.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوودان، ڤۆڵکەر پێرتس رایگەیاند لە ئاکامی پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان، ١٨٥ مەدەنی کوژران و زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ کەسیش برینداربوون.