دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار 10 چهكداری داعش دەستگیر کراون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 10چهكداری داعش دەستگیر کراون.
باسی لەوەیش کردووە کە دەستگیرکراوەکان بەناوی جیاجیا لەناو داعش کاریان کردووە و لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەی تیرۆریستییان دژبە ھێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە.