وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەی بۆسەر هەرێمی دۆنباس رۆژهەڵاتی وڵاتەکە لە چوار میحوەرەوە راگەیاند.
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا، ئانا مالیار لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکراینا لە چوار میحوەرەوە هێرشی پێچەوانەیان لە دۆنباس دەستپێکرد کە بریتییە لە هەریەک لە میحوەرەکانی بهخموت، مارینکا، ئاڤدیڤکا و لیمان.
ئانا مالیار گوتیشی: "ئەوەی لە بهخموت روودەدات بەشێکە لە هێرشی پێچەوانەی سوپای ئۆکرانیا" و ئاشکرایکرد، "سوپا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە میحوەرەکانی مارینکا، ئاڤدیڤکا و لیمان".
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاندبوو، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشی پێچەوانەی سوپای ئۆکرانیا دەستپێدەکات.
لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا، ئەلێکسی رێزنیکۆڤ رایگەیاند، هێرشی پێچەوانەی سوپای ئۆکراینا دژبە هێزەکانی رووسیا لە چەند میحوەرێکەوە دەستپێدەکات.
ئەلێکسی رێزنیکۆڤ ئاماژهی بهوهشكرد، وادەی دەستپێکردنی هێرشەکان پەیوەستە بە کاتی گونجاو لەوانە گونجاوی گەشوهەوا و لە وەرزی بەهاردا کەشوهەوا گونجاوترە.
لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد.