بەیاننامەی تۆڕی میدیایی یەكگرتوو لە یادی (125) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

تۆڕی میدیایی یەكگرتوو بەبۆنە (125)ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە پیرۆزبایی لە تێكڕای  ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان دەكات.


تۆڕی میدیایی یەكگرتوو لە یادی سەدو بیست وپێنج ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردییدا،گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان و میدیاكارانی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: بەبۆنە (125)ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، قەشەنگترین و جوانترین پیرۆزبایی لە خۆمان و تێكڕای ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان دەكەین.


تۆڕی میدیایی یەكگرتوو لەبەیاننامەیەكدا راشیدەگەیەنێت: لەم یادەدا هیواخوازین كاری میدیایی و ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە كوردستان پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و، ڕۆژنامەنووسانی باشووری كوردستان و ناوچەكە بەگشتی بەسەر ئاڵنگاری و سەختییەكاندا زاڵ بن و، بە خەباتی وشە و قەڵەم، جوانتر خزمەتی كۆمەڵگای كوردستان بكەن، لە هەمان دەمدا لە خستنەڕووی كەلێن و كێماسییەكان بوێرتر و پرۆفیشناڵتر پەیامی ڕەخنەگرانەی خۆیان بگەیەنن.


هەر لە بەیاننامەكەی تۆڕی میدیایی یەكگرتوو هاتووە: دووبارە پیرۆزە و، بەو هیوایەی یادەوەریی هەڵگیرساندنی مۆمی (126)ەمینی ڕۆژنامەگەریی كوردی، قۆناغی بنیاتنانی متمانە و میسداقیەتی زۆرتری نێوان خەڵك و میدیا بێت، كە لە ڕۆژگاری ئێستاماندا یەكێكە لە پێداویستییە لەپێشینەكان.