ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە و، تێیدا دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكەن.

سەعید هەركی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان كۆدەبنەوە و، لەو كۆبوونەوەیەشدا چەند پرسێكی تایبەت بە دۆخی ئێستا هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكرێن".

هەركی گوتیشی، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە ژیانی هاووڵاتیان، دەخرێنە بەر باسەوە.

 

بڵند ئیبراهیم