مستەفا عەبدولڵا: دەسەڵات روی نەبوو یادەكە بكاتەوە چونكە لەئاست داواكاری خەڵكی قەڵادزێ‌ دا نەبوون

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

دوای بایكۆتكردنی یادی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ‌، ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو رایگەیاند: ئەمساڵ دەسەڵات روی نەبوو یادەكە بكاتەوە، چونكە لەئاست داواكاری خەڵكی ناوچەكە دا نەبووە.

مستەفا عەبدولڵا ئەندامی ئەنجومنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بۆ سپێدە رایگەیاند: ئێمە وەكۆ یەكگرتوو بایكۆتمان كردوە وئەمەش بەهۆی ئەوەی وەك پێویست خزمەتگوزاری ئەم شارەیان نەكردوە لەبەرامبەر ئەو قۆربانیەی كەداویانە.

ودەشڵێت: لەداخی ئەو دەسەڵاتدارە قورخكارانە بەشێكی زۆری گەنجانی شارەكە كۆچی دەرەوەیان كردوە وكەسیش نایێتە سەر گۆری شەهیدان وبڕوایان بەئەنتیمای نیشتمانی نەماوە ودەسەڵاتیش نەیتوانی یادەكە بكاتەوە چونكی دەیانزانی لەئاست خزمەتكردنی شارەكە دا نەبوونە.