هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن له نێوان شوفێرانی هه‌رێم و ئێران و هاووڵاتیان دروست نه‌بێت، له دیوی ئێران بۆڕییه‌ك بۆ دیوی سنووری هه‌رێم ڕاده‌كێشرێت و له‌وێ كۆگایه‌كی گه‌وره دروست كراوه و شوفێرانی ئێران كه سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم دێنن له‌و بۆڕییه خاڵی ده‌كه‌ن و دێت بۆ كۆگاكه و شوفێرانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كۆگایه سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێم ده‌گوازنه‌وه.
عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیانی نه‌خۆشیی كرۆنا به‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هه‌موو ڕێكارێكیش ده‌گرێته به‌ر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جموجۆڵی بازرگانی له نێوان هه‌رێم و ئێران به‌رده‌وامه و به پێویستمان زانی كه كارێكی بكرێت به‌ركه‌وتن له نێوان شوفێرانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌بێت و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شوفێرانی ئێمه دروست نه‌بێت، بۆیه له دیوی ئێران له مه‌رزی په‌روێزخان بۆڕییه‌كی سووته‌مه‌نی ڕاده‌كێشرێت بۆ دیوی سنووری هه‌رێمی كوردستان، له‌وێش كۆگایه‌كی گه‌وره دروست كراوه و شوفێرانی ئێران كه سووته‌مه‌نی وه‌كو نه‌وت و گاز و به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنن له‌و بۆڕییه خاڵی ده‌كه‌ن و دێت بۆ ناو كۆگای دیوی هه‌رێمی كوردستان."
عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی گوتیشی: 'هه‌ركاتێك كه شوفێرانی ئێمه ده‌ڕۆن بۆ هێنانی سووته‌مه‌نی له‌و كۆگایه سووته‌مه‌نی ده‌ردێنن و بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌یگوازنه‌وه، به‌مه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شوفێرانی ئێمه دروست نابێت و هیچ به‌ركه‌وتنێك دروست نابێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تیی شوفێرانی خۆمانه، چونكه نامانه‌وێت ئه‌و نه‌خۆشییه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێم و به كه‌مترین زیان له‌و نه‌خۆشییه تێپه‌ڕ بین، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ و زۆر باشه."
بڵند ئیبراهیم