ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران تیرۆر كرا

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران، جێگری پارێزگاری مازنده‌ران، رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان، ئایه‌توڵڵا عه‌باس عه‌لی سوله‌یمانی له‌ شاری بابولسه‌ر رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداریی بووه‌ته‌وه‌.

روحوڵڵا سۆڵگی وتى كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌م هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ عه‌باس عه‌لى سوله‌یمانی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دواتر ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
ئایه‌توڵڵا عه‌باس عه‌لی سوله‌یمانی پێشتر نوێنه‌ری رێبه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی بۆ پارێزگای سێستان-به‌لوچستان و ئیمامی هه‌ینی زاهیدان بووه‌.
به‌پێی ده‌ستووری ئێران، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان رێبه‌ری ئێران هه‌ڵده‌بژێرێت، و له‌ كارى لاده‌دات، له‌ 88 ئه‌ندام پێكدێت و هه‌شت ساڵ جارێك راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن.