لیژنەی دارایی: لەبودجەی گشتی دا 800 هەزار فەرمانبەری نوێی لەخۆ گرتووە

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو وهاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: لەبودجەی گشتی دا 800 هەزار فەرمانبەری نوێی لەخۆ گرتووە لەسەر میلاكی بەردەوام، وئاماژەی بەوەكردوە: بودجەی گشتی عێراق لەرێگەی زۆرینەی سیاسیەوە تێدەپەرێندرێت.

د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكانی عێراقی رایگەیاندوە: لەبودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 دا، 800 هەزار فەرمانبەری نوێی لەخۆ گرتووە، وپێویستە هەمواركردنەوە بۆ موچەی فەرمانبەران بكرێت كەلەگەڵ دۆخی ئێستای وڵات بگونجێت.

كۆچەر راشیگەیاند: ناكرێت نرخی بەرمیلی نەوت گۆرانكاری تێدا بكرێت كەلە بودجە دا جێگیركراوە، وگوتی: لایەنە سیاسیەكان وا پێشبینی دەكەن كەسوودانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گۆرانكاری گەورە، ئەگەر بێت وبودجە پەسەند بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: پشكی هەرێمی كوردستانیش لەبودجە دا زیاتر لە 16 ترلیۆن دینارە، وگوتی: بودجەی وەزارەتی بەرگری 9 ترلیۆن وناوخۆش 10 ترلیۆن دینارە، وبودجەی دەستەی حەشدی شەعبیش 3.8 ترلیۆن دینارە.