تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستا بەردەوامە

دوا نوێکردنەوە: 2023-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە: لەسەرەتایی ساڵەوە بەرێژەی 95% مردن بەكورۆنا كەمبووە، بەڵام هۆشداری لەوە دەدات كەتا ئێستا ڤایرۆسەكە بۆنی هەیە و جێگەی مەترسییە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە: رێژەی مردن بەكۆرۆنا بەردەوام لەدابەزینە ولەسەرەتایی ساڵەوە تائێستا رێژەكە گەیشتووەتە 95%، كە ئەمەش كارێكی باشە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا لەهەندێك وڵات رێژەی مردن لەزیادبوونە ولەماوەی چوار هەفتەی رابردوو دا، 14 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

گیبریسوس هۆشداری داوە لەسەرهەڵدانی گۆراوەی "ئێكس بی بی" نوێ كە ئەوە دەردەخات ڤایرۆسەكە لەگۆرانی بەردەوامدایە، وتا ئێستاش توانای ئەوەی هەیە ببێتە هۆكاری شەپوڵی نوێی توشبوون ومردن.

لایخۆیەوە، ماریا ڤان كیرخۆف، بەرێوەبەری هۆنەری بەرنامەی لەناكاوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە: گۆراوەی ئێكس بی بی لاوەكی، لەئێستا دا لەتەواوی جیهان خۆی سەپاندوە وسیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەكات.