دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمریکا رێگە بە ئێران دەدات ئەو حەوت ملیار دۆلارە بۆ کڕینی "پێداویستییە مرۆییەکان" بەکار بهێنێت کە لە بانکەکانی کۆریای باشووردا بلۆکی کردوون.
گوتەبێژێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە نەیوستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، واشنتۆن رێگە بە تاران دەدات ئەو حەوت ملیار دۆلارە بۆ کڕینی "پێداویستییە مرۆییەکان" بەکار بهێنێت کە لە بانکەکانی کۆریای باشووردا بلۆکی کردوون.
گوتەبێژەکە بە پێویستیشی زانیووە، ئێران چی زووە ئەو ئەمریکییانە ئازاد بکات کە بەشێوەیەکی "نایاسایی و هەڕەمەکیی" دەستبەسەری کردوون.
ئەم لێدوانە دوای سەردانەکەی سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سیۆک-یۆل بۆ ئەمریکا بووە جێی سەرنج.
لای خۆیشییەوە "Nournews" کە بە نزیکی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ناسراوە بڵاوی کردووەتەوە، تاران و واشنتۆن لەسەر بەکارهێنانی حەوت ملیار دۆلارە بلۆککراوەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و لەم بارەیەوە دانوستانە تەکنیکییەکانی پسپۆڕانی هەردوو وڵات بەردەوامن.