دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی سێى ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له حه‌وت ملیار و 506 ملیۆن دۆلار بوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی مانگی ئازاری 2023 گه‌یشتوه‌ته 100 ملیۆن و 913 هه‌زار و 27 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 506 ملیۆن و 401 دۆلار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی 3 له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 98 ملیۆن و 875 هه‌زار و 692 به‌رمیل بوه، هاوكات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ملیۆنێك و 727 هه‌زار و 494 به‌رمیل بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 74.385 دۆلار بوه، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 35 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه كڕدراون.