ديجيتاڵ میدیای سپێده
له پێكدادانەكانی چەند هەفتەی رابردووی سودان، لانیكەم 9 منداڵ لەو وڵاتە كوژراون، رێكخراوی یونیسێفیش هۆشداری لەبارەی رەوشی منداڵانی ئەو وڵاتە دەدات.
بەهۆی پێكدادانەكانی چەند هەفتەی رابردووی سودان، لانیكەم نۆ منداڵ لەو وڵاتە كوژراون، رێكخراوی یونیسێفی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداری لەبارەی رەوشی منداڵانی ئەو وڵاتە دەدات.
رێكخراوی یونیسێف، هۆشدارییەكی لەبارەی رەوشی منداڵانی سودانی بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی وڵاتەكەیان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ملیۆنان منداڵی كچ و كوڕ پێویستیان بە پاراستن و هاوكاریی مرۆڤیی بەپەلە هەیە.
راشیگەیاند، مەترسی رووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە، ئەگەر لایەنە شەڕكەرەكانی سودان رێز لە ئاگربەست نەگرن.
بەپێی ئامارەكان لە دەستپێكی شەڕ و پێكدادانەكانی سودان، لە 15ی ئەم مانگەوە، نۆ منداڵ كوژراون و زیاتر لە 50 منداڵی تریش برینداربوون، هەروەها مەترسی هەیە منداڵان لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە روبەڕوی پێشێلكاری و توندوتیژیی ببنەوە.