سعوودیە تا ئێستا چوار هەزار و 879 كەسی لە سوودانەوە گەڕاندەوە وڵاتەكەی

دوایین نوێکردنەوە 2023-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سعودیه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى هاوڵاتیانى بیانى له‌ سودان و كه‌ به‌هۆى شه‌ڕوپێكدادانه‌كان گیریان خواردووه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه‌.

له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى گواستنه‌وه‌ى بیانیه‌كان له‌ سودان سعودیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ڵمه‌تێكى دیكه‌دا چوار هه‌زار و 879 كه‌سی دیكه‌ى له‌ سوودان راگه‌یاند كه‌ زۆرینه‌یان هاووڵاتییانى وڵاتانی "دراوسێ و دۆستی سعوودیه‌ن.

ئاژانسی فه‌رمى سعوودیه‌ له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌هۆی ئه‌و پێكدادانانه‌ی له‌ 15ی نیسانه‌وه‌ له‌ سوودان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سعوودیه‌ بۆ ده‌ربازكردن و گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانى بیانى به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ به‌ كه‌شتی خه‌ڵك ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ شاری جدده‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سعوودیه‌ له‌ سوودانه‌وه‌ ده‌ربازیكردوون و گواستراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ چوار هه‌زار و 879 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و 738 كه‌سیان هاووڵاتیی وڵاتانی دراوسێ و دۆستی سعوودیه‌ بوونه‌.