دیجیتال میدیای سپێده
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دۆسیەی موچەی خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان یەكلایی كراوەتەوە.
سەرچاوەیەك لەلیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكانی عێراقی رایگەیاندوە: كەلیژنەی دارایی لەماوەی گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی دا، وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵایان بانگهێتشت كردوە وگفتوگۆی گواستنەوەی میلاكاتی خوێندنی كوردیی لەناوچە جێناكۆكەكان كردوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵای عێراقی.
ئاماژەی بەوەشكردوە: لەسەر بنەمای بەندی 21 لەیاسایی بودجەی گشتی دا حكومەتی ناوەندی بریاری داوە، ورەزامەندیشی دەربڕیوە بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی خوێندنی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵای عێراقییەوە.
ئاشكرایكردوە: نزیكەی 13 هەزار فەرمانبەر لەخوێندنی كوردی موچەكانیان دەخرێتە سەر بودجەی گشتی عێراق وشایستەكانیشیان پێدەدرێت.