- ئاسایشى راپەڕین دوو بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەستگیر کرد و دەستی بەسەر بڕێکى زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ئەو ماددانەدا گرت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند کە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى راپەڕین لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد لە پێناو ئارامی هەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر، دواى وەرگرتنى رەزامەندى دادوەرىی دادگاى لێکۆڵینەوەى رانیە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣دا، دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد بەناوەکانى (ک. م. ق) لە رەگەزى مێ (ح. م. م) لە رەگەزى نێر".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر بڕى (٢٤،١٩٥) گرام لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەى هۆشبەردا گیراوە کە مەبەستیان بووە بازرگانی پێوەبکەن".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا کراون:
- بڕى (١٨،٥٠٠) گرام ( ماددەی کریستاڵ)
- بڕى (٤،٥٠٠) گرام ( ماددەی حەشیش )
- بڕى (١٩٥) گرام ( ماددەی جامایکاى گیایی )
- بڕى (١٠٠٠) گرام ( ماددەی هێرۆین )
بەپێی زانیارییەکان لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەى (٢٦) لە یاساى بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان بەردەوامە.