بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایدهگهیهنێت،حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای نزیكەی ساڵێك مۆڵەتدان بە هاووڵاتییان تا چەكە نایاساییەكانیان لای حكوومەت تۆمار بكەن، بڕیاری داوە لە21ی تەممووزەوە، ڕێكاری یاساییی نوێ لەگەڵ ئەو سەرپێچیكەرانە بگرێتە بەر كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێوە دەگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەم یەكی ئایار، هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، 21ی تەمووز دواكات بۆ تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت دانراوە، پێشتر بنكەكانی تۆماركردنی چەك ڕاگەیەنرابوون و بڵاو كرابوونەوە، تا هاووڵاتییان چەكەكانیان تۆمار بكەن. ساڵێك بەس بوو بۆ هۆشیاركردنەوە و ئاگاداریی خەڵك تا چەكەكانیان لای حكوومەت تۆمار بكەن، ئەوەی مەبەستی بووبێت چەكەكەی تۆمار بكات، كردوویەتی.
ئاماژهی بهوهش كردووه،" ئەو چەند مانگەی ماوە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی ئەو بنكانە بكەن، چونكە لە 21ی تەمووز بارودۆخەكە لە ڕووی یاساییەوە دەگۆڕێت، هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی پێوە بگیرێت، بەپێی مادەی 15 لە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2022، مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت، لە ساڵێك تا سێ ساڵ بەند دەكرێت و لە دوو ملیۆن تا پێنج ملیۆن سزای دارایی دەدرێت
باسی لهوهش كردووه، كە مەفرەزەی جۆراوجۆر و پۆلیسی هاوبەش لەو شوێنانەی زانیارییان پێ دەگات، دەتوانن دەستبەكار بن و دەست بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا بگرن، هەروەها ئەوانە بگرن كە تەقە دەكەن و مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت.