دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتی داھاتەکەشی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی رابردوودا ھەناردەکراو، ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٧٩٦ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش کردووە کە ئەو ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوتە لە مانگی رابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھەناردەکراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی شوباتدا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٩،٠٤ دۆلار فرۆشراوە.
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی کانوونی ئاداردا، حەوت ملیار و ٤٠٤ ملیۆن دۆلار بووە.
بەمەیش داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئاداردا، ٣٩٢ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.