دیجیتال میدیای سپێده
له گوندی كه‌ونه‌باك سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له هاوینی ساڵی ڕابردوو تا وەکو ئێستا زیاتر له (30) ماڵ بێ ئاون و کەسیش به‌هانایانه‌وه ناچێت.
گوندنیشینێك رایده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت،" سوێند به خوا خاوەن ماڵ هەیە کرێکاری دەکات لە ناوەڕاستی وەرزی زستان تانکەری ئاوی کڕیوە بە (15)هەزار لە کاتێکدا كرێكاره و ڕۆژانه‌ی ته‌نها (25)هەزارە".
وتیشی،" به‌م شێوه‌یه بێت و بێ ئاوبین له هاوینی ئه‌مساڵدا ماڵه‌كان چۆڵ ده‌كه‌ین و گونده‌كه جێدێلین".
ده‌شلێت،"بەداخەوە بۆ ئەوانەی بەلێنی 1 مانگیان پێداین کەچی 2 مانگە چاوەڕێین تا ئێستا هیچیان بۆمان نه‌كردووه و به‌شێكیش پێیان راگه‌یاندووین كه به‌پاره‌ی خۆمان بیر لێبده‌ین كه‌ئه‌وه‌ش له توانای ئێمه‌دانیه".
ئه‌و گوندنشینه وتیشی " له رێگه‌ی پۆسته‌كه‌ی ئێوه داوا ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی به‌ڵێنیان پێداوین بیریان بكه‌وێته‌وه و بههامانهوه بێن".