ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دجیتال میدیای سپێده‌

ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جارێكی دیكە كۆدەبێتەوە وپێشبینی دەكرێت بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بدات.

لەلایەكی دیكەوە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی دیكەی یاسای لەدادگای ‌فیدڕاڵی تۆماركردووە سەبارەت‌ بە 11 كورسیەكەی پێكهاتەكان لەپەرلەمانی كوردستان.

سۆران عومەر لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: لەدادگای فیدڕاڵی سكاڵام لەسەر كورسی پێكهاتەكان لەپەرلەمانی كوردستان تۆماركرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی كە 11 كورسی كۆتای بەپێكهاتەی توركمان ومەسیحی وئەرمەن بەخشیوە لەپەرلەمانی كوردستان.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش سێ سكاڵای دیكەی لەسەر سەرۆكی پەرلەمان ویاسای هەڵبژاردن تۆماركردووە لەدادگای فیدراڵی، بەگوێرەی زانیاریەكان، سكاڵاكانی یەكێتی نیشتیمانی لەسەر بابەتی یەك بازنەیی هەڵبژاردن لەناو یاسای هەڵبژاردنەكانی كوردستان وجیاوازی ئاماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانە لەتۆمارەكانی عێراق‌ وهەرێمدا.