کۆشکی سپی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا لەپشت ئەو هێرشەوە بووبێت کە کرایە سەر کۆشکی کرملین.
لەوبارەیەوە رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی له لێدوانێكدا بۆ میدیاکان دەربارەی تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بەو هێرشەی لەڕێگهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر کۆشکی کرملین، رایگەیاند: "ئەمە دەنگۆیەکی پێکەنیناوییە. ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشەوە نییە".
جۆن کێربی ئاماژەی بەوەشدا پشتیوانی لە هیچ هێرشێک ناکەن بکرێتە سەر سەرکردەکان و پشتیوانی لە ئۆکرایناش ناکەن لە دەرەوەی خاکی خۆی هیچ پهلامارێك ئەنجام بدات.
کێربی جەختی لەوەش کردەوە ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەوە نەبووە و گوتیشی: "تا ئێستا نازانین کە بەڕاستی چی روویداوە".
دەربارەی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)هوه لەبارەی ئۆکرایناوە، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو لە کە لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراینا کۆبوونەتەوە و ئهو وڵاته خاوەنی هەموو توانایەکە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە خاکی خۆیدا و ئەمریکاش هاوکاری کردووە.
دوێنێ كۆشكی کرملین رایگەیاندبوو، ئۆکراینا لەڕێگهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کۆشکهكه.