سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: به‌غدا قووڵاييى ستراتيژى هه‌رێمى كوردستانه‌

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2023، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌شداريى گفتوگۆيه‌كى سێیەم ڕۆژی دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە بەغدا كرد كە هەریەكە لە بەڕێزان محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و كەسایەتیی سیاسی و باڵیۆز و دیپلۆماتكارانی بیانی و ئەكادیميی ناوخۆی عێراق و دەرەوە، تیایدا بەشدار بوون. […]