سودانی هەڵسەنگاندن بۆ راوێژكارەكانیش دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، هەڵسەنگاندنەكان راوێژكارەكانیش دەگرێتەوە و میكانیزم و گۆڕانكاری وزاریش دەگەڕێتەوە بۆ محەمەد شیاع سودانی.


باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەڵسەنگاندن یەكێكە لە گرنگترین دروشمەكان، كە حكومەتی نوێی عێراقی لەسەر پێكهێندراوە، چەندین رێكاریش هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەكان، كە بەشێكیان نزیكەی 12 ساڵە لە پۆستەكەیاندان و دەبێت بگۆڕێن.


ئاشكرشیكرد، نزیكەی 439 بەڕێوەبەرایەتی هەیە، كە نوێنەرایەتی دەوڵەت دەكەن و هەڵسەنگاندنەكە خاڵە باشەكانیش دەگرێتەوە.


عەوادی ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵسەنگاندن یەكێكە لە دەروازە گرنگەكان و راوێژكارانیش دەگرێتەوە و هیچ كەسێك لە قۆناغی داهاتوودا لەو هەڵسەنگاندنە دەرناچێت و میكانیزم و گۆڕانكاری وزاری دەگەڕێتەوە بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
هەفتەی رابردووش، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی نزیكەی 60 بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەكانیان و پلەی وەزیفیشیانی دابەزاند، بەهۆی ئەوەی لەو هەڵسەنگاندنە دەرنەچوون.