دیجیتاڵ میدیای سپێده
پەلامارێكی چەكداریی لە سڕبیا كوژرانی هەشت كەس و برینداربوونی 13ی دیكەی لێكەوتەوە.
لە ئاكامی پەلامارێكی چەكداریی لە شاری ملادنڤاك نزیك بێلگراد پایتەختی سڕبیا، هەشت كەس كوژران و 13ی دیكە برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی سڕبیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە پەلاماردەرەكە كە ئۆتۆمبێلی پێبووە تەقەی لە دەوروبەری خۆی كردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامدا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسیش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوای پەلامارەكە ئۆپەراسیۆنێك بە ناوی "زریان" دەستی پێ كردووە، باس لەوەش كراوە كە ئ. ب. تەمەن 21 ساڵ كە پەلامارەكەی ئەنجام داوە، گەمارۆ دراوە، بەڵام نەیویستووە خۆی رادەست بكات و بەردەوام بووە لە تەقەكردن.
ئاماژە بەوەش كراوە كە هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی فریاكەوتن رەوانەی ناوچەكە كران. وەزیری ناوخۆی سڕبیا، براتیسلاڤ گاسیج، رووداوەكەی بە "كردەوەیەكی تیرۆریستی" ناو برد.