پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا: هەڵبژاردن بۆ چەسپاندنی دیموکراسی دەرفەتێکی گرنگە

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: ANF

پارتی سەوزەکان کە یەک لە پێکهێنەرانی حکومەتی ئەلمانیایە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هەڵبژارندەکانی ١٤ی ئایار و رایگەیاند، " تورکیا چەندین ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندایە، بۆ ئەوەی بەرەو دیموکراسی و دەوڵەتی یاسا بگەڕێتەوە، دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەمدایە".