كوتلەی سادیقون: لەنێو پەرلەماندا لێكۆڵینەوە لەوەزیری نەوت دەكەین

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دجیتال میدیای سپێده‌

كوتلەی سادیقۆن لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەوان وەزیری نەوت بۆ پەرلەمان بانگهێشت دەكەن ولێكۆڵینەوەی لەگەڵ دا دەكەن.

لەتویتێكدا، رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەكوتلەی سادیقۆن رایگەیاندوە: حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی حكومەتی عێراق بۆ پەرلەمان بانگهێشت دەكەن ولێكۆڵینەوەی لەگەڵ دا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە: بەهۆی بەهەدەردانی داهات وسامانی گشتی، لێكۆڵینەوە لەوەزیری نەوت دەكەین، وراشیگەیاندوە: رێگە نادەین بەوەی سامانی گشتی دەوڵەت بەهەدەر بدرێت ولەنێو پەرلەمانی لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو بریاڕانەی دەكەین كەبۆنەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی.