هێرشێكی چەكداری لەئەمریكا كوژرانی 8 كەس وبرینداربوونی 7 دیكەی لێكەوتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لەهێرشێكی چەكدارییدا بۆسەر مۆڵێك لەویلایەتی تێكساس باشووری ئەمریكا، هەشت كەس كوژران وحەوتی دیكەش برینداربوون.

سەرۆكی بەشی ئاگركوژێنەوەی ئالن، جۆناسان بۆید لەویلایەتی تێكساسی ئەمریكا، رایگەیاندوە: ئەنجامدەری هێرشەكە بەمردوویی دەستگیركراوە كەهەشت كەسی كوشتووە وحەوت كەسی دیكەشی برینداركردووە كەبچووكترینیان تەمەنی پێنج ساڵانە.

بۆید باسی لەوە كرد: لەو رووداوەدا بەئەنجامدەری هێرشەكەوە، حەوت كەس لەشوێنی رووداوەكە گیانیان لەدەستداوە ودوو كەسیش دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە وحەوت كەسی دیكەش برینداربوون كە برینی سیانیان سەختە.

هەروەها پۆلیسی ناوچەی ئالن، رایگەیاند: ئەوانەی تۆماری ڤیدیۆییان سەبارەت بەرووداوەكە لایە، یان گەواهیدەری شتێكی گرنگن لەو بارەیەوە پەیوەندی بە ئێف بی ئای-ەوە بكەن.

باسی لەوە كردبوو: ئەو تەقەكەرەی لەمۆڵەكە دا دەستڕێژی گولـلەی لەخەڵكی كردبوو لەچالاكی خراوە، و رووداوەكەیان بەتیرۆری بەناونەبراوە، چونكە بكەر موسڵمان نیە.