لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی پەلامارە چەکدارییەکانەوە 14 هەزار و 600 کەس لە ئەمریکا کوژراون

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، بەهۆی پەلامارە چەکدارییەکانەوە ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس لە ئەمریکا کوژراون.

بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن (GVA) Gun Violence Archive کە داتاکانی پەیوەندیدار بە رووداوە توندوتیژییە چەکدارییەکان لە ئەمریکا تۆمار دەکات، ئەمساڵ لە ئەمریکا ١٩٩پەلاماری چەکداریی بە کۆمەڵ ئەنجام دراوە.

لە ئاکامی پەلامارەکاندا، ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس کوژراون کە ٥٢١یان گەنج و ٩٣یان منداڵ بوون.

لەو رووداوە توندوتیژییە چەکدارییانەیش کە هێزەکانی پۆلیسیش تێوەی گلاون ٤٨٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.