دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئەوەی دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بریاریان دا بەگەڕانەوەی سوریا بۆ نێو كۆمكاری عەرەبیدا، ئەمریكا رەخنەی لەو بریارە گرت وئێرانیش پێشوازی لەگەڕانەوەی سوریا بۆ نێو كۆمكاری عەرەبیدا كرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی لەبریاری گەرانەوەی سوریا بۆ نێو كۆمكاری عەرەبیدا گرت و رایگەیاند: دیمەشق شایستەی ئەم هەنگاوە نیە، و سەرۆكی سوریا ناتوانێت قەیرانەكانی وڵاتەكەی چارەسەر بكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند: وڵاتانی عەرەب وای بۆ دەچن ئەگەر بە راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكی سوریا گرێبدەن، ئەوا دەتوانن فشار بكەن بۆ گەیشتن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا. وئاماژەی بەوەكرد: بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سوریا توانای چارەسەركردنی قەیرانەكانی وڵاتەكەی نیە ودیمەشق شایستەی گەڕانەوە نیە.
لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لەگەڕانەوەی سوریا كرد بۆ نێو كۆمكاری عەرەبی و ئاماژەی بەسەركەوتنی سوریا كرد لەبەدەست هێنانەوەی كورسییەكەی وپیرۆزباییشی لەحكومەت وگەلی سوریایی كرد.