شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی 19 کەسی راگەیاند کە ھەوڵیاندابوو دزەبکەنە ناو عێراق.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور سەربە وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی، ١٩کەسیان دەستگیرکردووە کە ھەوڵیاندابوو لە سنووری پارێزگای بەسرە دزەبکەنە ناو خاکی عێراق.
راشیگەیاندووە، دەستگیرکراوەکان کە ھەڵگریی رەگەزنامەی ژمارەیەک وڵاتی بیانیین، بڕێک ماددەی ھۆشبەریان پێ گیراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.