سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌کانین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/5/2023 له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ـدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارازانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ڕۆژنامه‌وانانى دايه‌وه‌. سه‌ره‌تا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی كه‌ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، گوتی: “په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، په‌یامی ئاشتی و په‌یامی یه‌كترقبووڵكردن و په‌یامی […]