وێنە؛ سەركردەیەكی حزبوڵا لە باشووری لوبنان كوژرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ حزبوڵای لوبنانی كوژرانی یەكێك لە سەركردەكانی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند. بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی “فارس”ی ئێرانی، سەركردەكەی حزبوڵا ناوی محەمەد عەلی یونسە و لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژراوە. راشیگەیاند سەركردەكەی حزبوڵا بەرپرس بووە لە دۆسێی چاودێریكردنی “بەكرێگیراو و سیخوڕەكان”. تا ئێستا زانیاری فەرمی لەسەر چۆنێتی كوژرانی ئاشكرا نەكراوە.