ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هاوڵاتیانی هەرێم قوربانی سەرەكی ناكۆكیەكانی هێزەكانی دەسەڵاتن

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-5-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای گشتی لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە كۆبویەوە. لە كۆبونەوەكەدا، تیشكخرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ڕایگەیاند: ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەگشتی و هێزەكانی دەسەڵات بەتایبەت پێویستی بە هەنگاوی كردارییە، لە ئێستادا بارودۆخی ناوچەكە هەنگاوی كرداری بۆ چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان پێویستەو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان قوربانی سەرەكی ناكۆكیەكانی هێزەكانی دەسەڵاتن. لە كۆتایی دیدارەكەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشیكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و جەختیكردەوە سوپاس بۆ خودا لە هەموبوارەكاندا یەكگرتوو خزمەتی بەرچاوی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كردووە بە تایبەت لە بواری پەروەردەی تاكدا و خێزاندا، بەردەوامیشین و گرنگی زیاتر بەو بوارانە دەدەین چونكە لە ئێستادا میللەتەكەمان و نەوەكان و خێزانەكان لە هەموكات زیاتر پێویستی بە پەروەردەیەو مرۆڤ سازیە.