11 تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاك بوونەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 11 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی چاك بوونەوە. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 11 كەسی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاك بوونەتەوە. وتیشی”كۆی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە 63 كەس”.