دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەهۆی شەڕە تەقەی چەند هاوڵاتیەك وبنكەیەكی پۆلیس لەقەزای كۆیە، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
لەو بارەیەوە، عەبدولڵا مەحمود، جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د. حالید بە سپێدەی راگەیاندوە: بەهۆی شەڕە تەقەوە كوژراوێك و ژمارەیەك بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكەمان. راشیگەیاند: لەئەنجامی ئەو شەڕە تەقەی چەند هاوڵاتیەك وبنكەیەكی پۆلیس كەسێك گیانی لەدەست داو پێنجی دیكەش برینداربون.