دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئێران رێژەی بەرزی بەشدارییکردنی گەلی تورکیای لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی و خولی ٢٨مینی پەرلەمانی تورکیا بە "سەرکەوتنی دیموکراسییەت" ناوبرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی دوێنێی تورکیا، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەنعانی رایگەیاند: "رێژەی بەرزی بەشدارییکردنی گەلی کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی دیموکراسییەت لە وڵاتی موسڵمانی دراوسێدا. بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی تورکیا، رێکخەرانی هەڵبژاردنەکان، سەرکردەکان و پارتە سیاسییەکان دەکەین و هیوادارین ئەم هەڵبژراردنە بۆیان ببێتە مایەی خێر و خۆشی".