دیجیتاڵ میدیای سپێده
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی بەهۆی ئەوەی لە زۆر بوار رووسیا و تورکیا لە هەماهەنگیدان، چاودێریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن، رایگەیاند: "رێز لە بڕیاری گەلی تورکیا دەگرین، چاوەڕێی ئەوەین لە هەر دۆخێکدا بێت، هەماهەنگییەکانمان بەردەوام بن و پتەوتر و بەرفراوانتریان بکەین".
دمیتری پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی و خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا بۆ میدیاکاران دوا.
گوتەبێژی کرملین بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە رووسیا لە چەندین بواری جیاواز لەگەڵ تورکیادا لە هەماهەنگیدایە لە سەروویانەوە لە بواری ئابوورییدا، گوتی: "ئەم هەماهەنگییانە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی تورک و رووسیادایە".
دمیتری پێسکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی بەهۆی ئەوەی لە زۆر بواردا رووسیا و تورکیا لە هەماهەنگیدان، چاودێریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن و گوتی: "رێز لە بڕیاری گەلی تورکیا دەگرین، چاوەڕێی ئەوەین لە هەر دۆخێکدا بێت، هەماهەنگییەکانمان بەردەوام بن و پتەوتر و بەرفراوانتریان بکەین".
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تورکیا خاوەن دیموکراسییەکی پێشکەوتووە و گوتی: "تورکیا وڵاتێکی بەهێز و خاوەن سەروەرییە و دەتوانێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدات و رێگە لە هەر جۆرە کارێکی نایاسایی بگرێت".