دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاوپەیمانی جمهوور بە بەدەستهێنانی 49.46%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنه گشتییه‌كانی 14ی ئایار، زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ئەنجامە ناكۆتاییه‌كانی هەڵبژاردنەکە، پارتی داد و گەشەپێدان بووه‌ته یەکەم پارت لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆكی گشتیی جه‌هه‌په، کەمال کلچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا كه‌وتنه خولی دووەم.
رێژەی دەنگەکانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا 49.50% بوو، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی کاندیدی هاوپەیمانیی میلله‌ت و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو له‌سه‌دا 44.89% و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی کاندیدی هاوپەیمانیی ئاتا، سینان ئۆغان 5.17% بوو.
لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانیشدا رێژەی دەنگەکانی ئاک پارتی 35.58% بوو. ئاك پارتی به‌و رێژەیە توانی 267 په‌رله‌مانتار ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
جەهەپە به رێژه‌ی 25.33% توانی 169 په‌رله‌مانتار، مەهەپە به‌رێژه‌ی 10.07%ی ده‌نگه‌كان 50 په‌رله‌مانتار، ئیی پارتی به‌رێژه‌ی 9.69% ده‌نگه‌كان 44 په‌رله‌مانتار و پارتی چه‌پی سەوز به‌رێژه‌ی 8.81%ی ده‌نگه‌كان 61 په‌رله‌مانتاری بردووه‌ته‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش کۆی گشتیی رێژەی دەنگه‌كانی "هاوپەیمانی جمهوور" کە پێکهاتووە لە پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی بزووتنەوەی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی یەکێتی مه‌زن و پارتی سه‌رله‌نوێ ره‌فاح، 49.46%. لە کاتێکدا كۆی گشتیی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی "هاوپه‌یمانیی میلله‌ت" كه له هه‌ریه‌ك له جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی سه‌عاده‌ت، پارتی ئایندە، پارتی دیموکراسی و پێشكه‌وتن (ده‌ڤا) و پارتی دیموكرات پێكهاتوون، 35.02%.
هاوپەیمانی ره‌نج و ئازادی کە لە پارتی چەپی سەوز و پارتی کرێکارانی تورکیا پێکهاتووە، 10.54%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
هەدەپە به‌هۆی سكاڵای داخستنی پارته‌كه‌وه له دادگای ده‌ستووریی توركیا، به ناوی پارتی چەپی سەوزه‌وه به‌شداریی له هەڵبژاردنەکاندا كرد.
پارتی کرێکارانی تورکیا کە بەشێکە لە هاوپەیمانی ره‌نج و ئازادی، توانی چوار په‌رله‌مانتار بەدەستبهێنێت.
بەم پێیە ئاك پارتی لە حەوتەمین هەڵبژاردنی گشتیدا كه به‌شداریی تێدا كردووه، بووه پارتی یەکەم.
لە خولی 28هه‌مینی یاساداناندا، ژمارەی په‌رله‌مانتاره‌كانی هاوپەیمانی جمهوور 322 په‌رله‌مانتار، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی هاوپەیمانی میللەت 213 په‌رله‌مانتار و هاوپەیمانی ره‌نج و ئازادی 35 په‌رله‌مانتاره. به‌م پێیه "هاوپەیمانی جمهوور" زۆرینەی پەرلەمانی توركیای بەدەستهێنا.