پەرلەمانی كوردستان 17ـی ئەم مانگەی بۆ كۆبوونەوە دیاریكرد

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دوای ئاشتبوونەوەی پارتی و یەكێتی، بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێك بكات.

د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانی كردوە بۆ ئەو كۆبوونەوەیە.

بەگوێرەی كارنامەی كۆبونەوەكە، لە تەوەری یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی شوشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر دەكرێت.

لە تەوەری دووەمی كۆبونەوەكە دەنگ لەسەر داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەدرێت، كە لەماوەی رابردودا نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردبوو.

لە تەوەری سێیەمی كۆبونەوەكەدا دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەو دانانی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت.

تەوەری چوارەمی كۆبونەوەكە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای(هەمواری دووەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە)، لەگەڵ پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بەخاكسپاردنی شەهید).