دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکانی تورکیا لە ١٦٧ خاڵ لە ٧٣ وڵات سندوق دادەنێن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لەبارەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی لە دەرەوەی وڵات راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دەرەوە سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی ٢٠ی ئایار، ١٥١ نوێنەرایەتیی دیپلۆماتیی تورکیا لە ١٦٧ خاڵ لە ٧٣ وڵات سندوق دادەنێن و دەنگدان لە دەروازە گومرکییەکانیش لە ٢٠ی ئایار دەست پێ دەکات و تا ٢٨ی ئایار بەردەوام دەبێت.
ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە مافی دەنگدانیان هەیە و لە دەرەوەی تورکیا دەژین دەتوانن لە رێگای ماڵپەری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان "ysk.gov.tr"ەوە زانیاری وەربگرن لەبارەی چۆنێتی و کات و شوێنی دەنگدانەکە.