جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە، گرنگی بە لایەنی خزمەتگوزاری و، شایستە داراییەكانی چینی خاوەن بڕاوانامەكان دەدات.
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دەستخۆشی لە رۆڵی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، بەهۆی پەلەكردنیان بۆ تەواوكردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، بۆ سێ ساڵی داهاتوو.
وتیشی، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025، زیاتر گرنگی بە پڕۆژە ستراتیژییەكان و، لایەنی خزمەتگوزاری و پشكی پەرەپێدانی هەرێمەكان و، شایستە داراییەكانی تازە دامەزراوانی خاوەن بڕوانامە باڵاكان و وانەبێژان و، هەندێك توێژی دیكەی ناو كۆمەڵگەی عێراق دەدات.