دیجیتاڵ میدیای سپێده
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆبووەوە و ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران جەختی كردووەتەوە لەسەر پێشكەشكردنی هەموو پاڵپشتییەك بۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بۆ ئەوەی لە ئەركەكەیدا سەركەوتوو بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەركەوتنی كار و ئەركەكانی كۆمیسیۆن لە رێكخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردەكان، پابەندوونی حكوومەت بە ئەنجامدانی پرۆسەكە دووپات دەكاتەوە.
رۆژی 26ی مانگی نیسانی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد، شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریكرد.