دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ هەینی لە سنوری کۆیە دوو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە کۆنتڕۆڵ کران.
ئەمڕۆ هەینی 19_5_2023 لە سنوری گوندی بۆگدو گوندی کانی لە لە لەدوکاتی جیاواز ئاگر لەگەنم و جۆی جوتیاران کەوتوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە ڕایگەیاند دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن بنکەکانی بەرگری شارستانی تەق تەق و ئاشتی و شیوەشان بەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراو سەدان دۆنم زەوی داچێنراو بەدانەوێڵە لەسوتان ڕزگار کرا