ژمارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە رووداوەکانی سوودان گەیشتە 850 کەس

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە لە ١٥ی نیسانەوە لە نێوان سوپای سوودان و هیزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵداوە تا ئێستا ٨٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.

سەندیکای پزیشکانی سوودان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوودان و هیزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانەوە تا ئێستا ٨٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون، سێ هەزار و ٣٩٤ کەسیش برینداربوون.

٣٦ رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوو لایەن لە خەرتوومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی وڵاتدا بەردەوامە.

- شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان

لە بەیانی ١٥ی نیسان، لە خەرتووم پایتەختی سوودان و چەندین شاری دیکە پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.​​​​​​​

ئەو ناکۆکییانەی لە چەند مانگی رابردوودا دەربارەی چاکسازی سەربازیی لە ئارادابوون و تییادا پێشنیاز کرابوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا "بەتەواوی ببێتە بەشێک لە سوپا" گۆڕا بۆ پێکدادان.