نوچە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی یەکدەنگی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە کۆبووەوە. رۆژی ٢٦-١١-٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی یەکدەنگیی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان، سەردانی سلێمانی کرد و بەجیا لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە. [...]