چه‌ند بریارێك له‌باره‌ی به‌كارهێنان و راكێشانی پاره‌ له‌ ماستەر کارد و هاوشێوەکانیان ده‌رده‌چێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بانكی ناوه‌ندیی عێراق، له‌باره‌ی به‌كارهێنان و راكێشانی پاره‌ له‌ ماستەر کارد و ڤیزە کارد و هاوشێوەکانیان لە كارته‌ بانكییه‌كان له‌ ئامێره‌كانی (ATM) چه‌ند بڕیارێکی نوێی ده‌ركرد.

 بڕیاره‌كان بریتن له‌مانه:

1- نابێت هیچ كارتێكی بانکی لە 10 ملیۆن دینار زیاتری تێدا بێت، بۆ دراوه‌كانی تریش ده‌بێت هه‌مان نرخ بن.

2- خستنه‌ سه‌ری پاره‌ بۆ هه‌ر هه‌ژمارێكی كارتی (پریپه‌ید)، مانگانه‌ نابێت له‌ 10 ملیۆن دیناری عێراقی تێپه‌ڕ بكات.

3- راكێشانی پاره‌ له‌ رێگه‌ی كارتی بانكیی له‌ ئامێره‌كانی (ATM)ـه‌وه‌ رۆژانه‌ ته‌نیا 300$ دۆلار رێگه‌ پێ دراوه‌ و مانگانه‌ش نابێ له‌ 3000$ هه‌زار دۆلار زیاتر بێت.

4ـ تەنها بانکەکان و نوسینگەکانی سەر بە بانکەکان بۆیان هەیە ئەم جۆرە کارتانە دەرکەن و پارەیان بێخنە سەر.

5- هیچ كارتێكی بانكیی(پریپه‌ید) به‌بێ ناو و زانیاری كه‌سیی قبوڵ ناکرێت، ئه‌بێت ناوی ته‌واو و پاسپۆرت یان کارتی نیشتمانی له‌ كه‌سی هه‌ڵگری كارته‌كه‌ له‌ لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ وه‌ربیگرێته‌ و ناو و زانیاری كه‌سه‌كه‌ش له‌سه‌ر كارته‌كه‌ بێت.