دیجیتاڵ میدیای سپێدە
دكتۆر جەمال كۆچەر سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لادانی ماددەی 12 لە بودجەی عێراقدا پشتڕاست كردەوە کە مەترسی لەسەر پشكی هەرێم دروستكردبـوو
د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە سپێدەی ڕاگەیاند، مادەی 12 لە بودجەی عێراق كە مەترسی لەسەر پشكی هەرێم دروستكردبوو لادرا، لەو ماددەیەدا هاتپوو، كە پشكی هەرێم بەپێی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی ئیتیحادی بەهەرێم دەدرێت، بەمەرجێك لە%12.67 زیاتر نەبێت، ئەم بڕگەیە مەترسی بوو لەسەر پشكی هەرێم ئەگەر لەحاڵەتێكدا نەوتی هەرێم نەفرۆشرابا، بەڵام دكتۆر جەمال كۆچەر سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لادانی ئەم ماددەیەی لە بودجەی عێراقدا پشتڕاست كردەوە.