مامۆستا عومەر کۆچەر بەدەم کێشەی چەند گەشتیارێکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیاوە ده‌چێت

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دوای گەیاندنی گلەیی و نیگەرانی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا کە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی چەند کێشەیەك بەو هۆیەوە گەشتیاران بۆ گەراندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان پێویستە پلیتی نوێ بکرن بەشێوەیەکی گرانتر

مامۆستا عومەر کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیوەندی کرد بە وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عێراق داوای لێکرد بە زووترین کات کێشەی ئەو گەشتیارانە چارەسەر بکات تاوەکو بگەڕێنەوە نێو خانەوادەکانیان لەوەلامدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بەڵێنی دا لە نزیکترین کاتدا هەولی گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانە بدات