چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک سپۆرت ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو لە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکدەبنەوە. ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان لەکڕینی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەداوە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە هەرگیز بەبڕی (١٢٠) ملیۆن یورۆ بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ئیمزا […]