دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئهوهی بوكێك له كۆیه له رۆژی ماره بڕینهكهی خۆی وون كردبوو شهوی رابردوو له شاری سۆران توانرا دهستگیر بكرێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی سۆران رایدهگهیهنێت،" دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئافرەتێك بە ناوی( ح.ك.م) كە دانیشتووی قەزای كۆیە لە ڕۆژی مارە بڕینی هاوسەرگیریدا خۆی وون كرد و ڕایكرد، دەست بەجێ دەستگیرانەكەی لە نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی كۆیە سكاڵای تۆماركرد لە سەر ونبوونی دەستگیرانەكەی ، بەپێی زانیاری و بەدواداچونەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەركەوت كە ئەم ئافرەتە هەڵاتووە بۆ شاری سۆران".
ئهوهش هاتووه،" دوای پشتڕاستكردنەوەی زانیاریەكە مەفرەزەیەكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیمان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیمان مقدمی پۆلیس ( بژار مصطفی سلێمان ) و ئەفسەری لێكۆلینەوەی نوسینگەی سۆران بەڕێز ( نقیبی پۆلیس/ زریان ڕمظان )وە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناو شاری سۆران توانرا لە كەمترین كاتدا ئافرەتی هەڵاتووە دەستگیربكەن".
باس لهوهش كراوه،"بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی كۆیە ناوبراو ڕادەستی نوسینگەكە دەكرێت كە فەرمانی دەستگیر كردنی هەبوو بە پێی مادەی (٤٤٦ ی.س )".